کوردستانی

لە خانەقین رێگری لە ئاهەنگی نەورۆز دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە خانەقین رێگری لە ئاهەنگی نەورۆز دەکرێت
مەودا میدیا-

بەبیانووی ئەوەی کە جەژنی نەورۆز دەکەوێتە هەمان رۆژی یادی شەهید بوونی ئیمام عەلی و نابێت ئاهەنگی تێدابگێڕدرێت، رێگری لە رێوڕەسم و ئامادەکارییەکان بۆ کردنەوەبی ئاگری نەورۆز لە خانەقین دەکرێت، ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی سۆسیالیستیش رێگرییەکان رەتدەکاتەوە.

حسێن جەلیل، ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەڵبەندی خانەقینی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "رێز لە هەموو ئاین و مەزهەبە جیاوازەکان دەگرن بەڵام بە هەموو شێوەیەک رێگرییەکان رەتدەکەنەوەو یاد و ئاهەنگی نەورۆز ئەنجام دەدەن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئاگری نەورۆز دەکەینەوەو سروودی نەتەوەیی ئەی رەقیب دەڵێینەوەو بە هەرشێوەیەک بێت جەژنی نەورۆز پیرۆز دەکەن، تەنها ئەوە نەبێت نەورۆزی ئەمساڵ بەبێ گۆرانی و مۆسیقا بەڕێوەدەبەن، ئەویش وەک رێزێک بۆ یادی شەهیدبوونی ئیمام عەلی ئەمەش نیشانەی کەلتووریی پێکەوەژیانە".

ئەوەشی خستەڕوو "خانەقین شارێکی کوردستانییەو بەبێ بێرێزیکردن بەهیچ لایەک، بەکردنەوەی ئاگر و وتنەوەی سروودی نیشتیمانی جەژنی نەورۆز پیرۆز دەکەن و پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکان سەرجەم چین و توێژەکان بەشداریی لە ئاهەنگی نەورۆز بکەن".

ب ح 
Qaiwan
Qaiwan