کوردستانی
مەکتەبی سیاسی یەکێتی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە یادی37ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجەدا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو دووپاتیدەکاتەوە کە لەپێناو سارێژكردنی زامەكان و قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووانی تاوانی جینۆسایدكردنی ئەو شارە تێدەكۆشن.
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "بە خەمێكی قوڵەوە یادی 37 ساڵەی تاوانی دڕندانەی دژبە گەلەكەمان دەكەنەوە كە لە شاری هەڵەبجە لەلایەن هێزەكانی رژێمی بەعسی روخاوەوە بەرانبەر بە خەڵكی بێدیفاع و مەدەنی ئەو شارە ئەنجامدرا".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دووپاتی دەكەنەوە سەركردایەتی یەكێتی لە رێگەی فراكسیۆنەكەیەوە لە پەرلەمانی عیراق و تیمی ئیدارەی هەڵەبجەو حكومەتی فیدراڵی، لە هەوڵی بەردەوامدان تاوەكو لە ئەنجومەنی نوێنەران پرۆژە یاسای بەرەسمی ناساندنی هەڵەبجە وەك نۆزدەیەمین پارێزگای عێراق دوا خوێندنەوەو دەنگدانی لەسەر بکرێت".
دەقی راگەیەندراوەکەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی:
ئەمڕۆ بە خەمێكی قوڵەوە یادی ۳۷ ساڵەی تاوانی دڕندانەی دژبە گەلەكەمان دەكەینەوە كە لەشاری هەڵەبجە لە لایەن هێزەكانی رژێمی بەعسی روخاوەوە بەرانبەر بە خەڵكی بێدیفاع و مەدەنی ئەو شارە ئەنجامدرا.
ئەو تاوانەی شۆڤێنیەكانی بەعس بەسەر ئەم شارەدا هێنایان رقێك بوو بەرامبەر رۆڵی مێژوویی هەڵەبجە كە لە جوڵانەوەی فەرهەنگی و شارستانێتی و سیاسیدا خاوەنی بیری دەوڵەمەند و پێشكەوتنخوازی كوردایەتی بوون و لە راپەرین و شۆرشەكانی گەلەكەشماندا هەمیشە سەرمەشق بوون ، بە تایبەتی لە شۆرشی نوێی گەلەكەماندا یەكەمین مەفرەزە سەرەتاییەكانی ئەم ناوچەیە لە هەڵەبجە و شارەزوور چەكی مەردایەتیان دژی ئەو رژێمە هەڵگرت و شۆرشیان هەڵگیرساند.
وەك چۆن هەر لە پاش راپەڕینەوە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسەر ئەركی خۆی و دواتر لە رێگەی حكومەتی هەرێمەوە هەوڵی بێوچانی خستە گەڕ بۆ گەڕاندنەوەی سیمای ئاوەدانی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە هەڵەبجە و خەڵكەكەی ، ئیمرۆش زیاتر لە جاران و پاش بەڕەسمی ناساندنی هەڵەبجە وەك چوارەمین پارێزگای كوردستان لە لایەن پارلەمان و حكومەتی هەرێمەوە ، لەپێناو سارێژكردنی زامەكان و باشتر قەرەبوكردنەوەی زیانلێكەوتوانی تاوانی جینۆسایدكردنی ئەم شارە تێدەكۆشێت
هەر لەم بۆنە خەمناكەدا تەئكید دەكەینەوە سەركردایەتی یەكێتی لە رێگەی فراكسیۆنەكەیەوە لە پەرلەمانی عیراق و تیمی ئیدارەی هەڵەبجەو حكومەتی فیدراڵی ، لە هەوڵی بەردەوامدان تاوەكو لە ئەنجومەنی نوێنەران پرۆژە یاسای بەرەسمی ناساندنی هەڵەبجە وەك نۆزدەیەمین پارێزگای عێراق دوا خوێندنەوەو دەنگدانی لەسەر بکرێت و بە پێی یاسا و بنەما دەستورییەكان گشت شایستە و مافەكانی بۆ دابین بكرێت
تاوانی كیمیایبارانی هەڵەبجە زامێكی لە بیرنەكراوە
درود بۆ رۆحی شەهیدانی كیمیایبارانی هەلەبجە و گشت شەهیدانی جینۆسایدی گەلەكەمان
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
ب ح

بیروڕا