کوردستانی

شوێنی مامۆستایانی خانەنشینکراو پڕناکرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


شوێنی مامۆستایانی خانەنشینکراو پڕناکرێتەوە
مەودا میدیا-

بریکاری وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ئاشکرایکرد کە لە رێگەی رێکخستنەوەی میلاکەوە کێشەی کەمی مامۆستا لە ناوەندەکانی خوێندن چارەسەر دەکەن، بە جۆرێک ئەو شوێنانەی مامۆستای زیادە دەبردرێن بۆ ئەو شوێنانەی مامۆستایان کەمە، بەوشێوەیە رێگە لە دروستبوونی کەمی میلاک لە قوتابخانەکان دەگرن.

سەیوان فەرەج، بریکاری وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاند "رێگە نادەن خانەنشینبوونی مامۆستایان ھیچ کاریگەری لەسەر پرۆسەی خوێندن لە ھەرێمی کوردستان دروست بکات، بۆ ئەو مەبەستەش رێکخستنەوەی میلاک لە سەرتاسەریی ھەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەھۆی بڕیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان نزیکەی پێنج ھەزار و 500 مامۆستا خانەنشین دەبێت و بەوهۆیەشەوە بۆشایی لە ناوەندەکانی خوێندن دروست دەبێت".

ئەوەشی خستەڕوو "بەپێی بڕیاری حکومەتی هەرێم بڕیاریداوە ھیچ کەسێکی تازە دانامەزرێت، بۆیە ئەو ئالیەتە دانراوە بۆ ئەوەی ئەو گرفتە چارەسەر بکرێت و کاریگەری لەسەر پڕۆسەی خوێندن دروست نەبێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan