کوردستانی

ئازاد تۆفیق: 10 هەزار برینداری چەکی کیمیایی لە هەڵەبجە هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئازاد تۆفیق: 10 هەزار برینداری چەکی کیمیایی لە هەڵەبجە هەیە
مەودا میدیا-

پارێزگاری پێشووی هەڵەبجە لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی شارەکەدا پەیامێکی بڵاوکردەەوەو ئاشکرایکرد تاوەکو ئێستا 10 هەزار برینداری چەکی کیمیایی هەیە.

ئازاد تۆفیق، پارێزگاری پێشووی هەڵەبجە رایگەیاند "لەماوەی کارکردنیدا چەندین پڕۆژەی گرنگ لە هەڵەبجەدا جێبەجێکراون و هەمووان بەشداربوون لەو خزمەتەی بە شارەکە کراوە، یەکێک لەوانە (پردی سازان) بووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "برینی هەڵەبجە بە ئاسانی ساڕێژنابێت و لە ئێستادا ١٠ هەزار برینداری چەکی کیمیایی لە شارەکەدا بوونی هەیە، ناساندنی هەڵەبجەش بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی پێویستی بە پاڵپشتییەکی گەورە و فراوان هەیە".

ئەوەشی خستەڕوو "لە چەند ساڵی رابردوودا کۆمەڵێک گرفت و بەربەست بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان بوونیان هەبووە، لەوانە نەناردنی بودجە و مووچە لە عیراقەوە، درووستبوونی وشکەساڵی و  ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەیرانی دارایی، بە جۆرێک کە کاریگەرییان لەسەر ئاستی جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی شارەکە درووستکردبوو".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan