ئابووری

نرخی نەوت بە تەواوی دابەزی

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت بە تەواوی دابەزی

مەودا میدیا-

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی نەوت لە بازاڕی بۆرسە جارێكی تر دابەزینی تۆماركردبوو بەهاكەی دابەزی.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە "نرخی نەوتی برێنت بۆ یەك بەرمیل یەك دۆلار و 29 سەنت دابەزیووە و ئێستا بەرمیلێك بە 27 دۆلار و 87 سەنتە".

هەروەها "نەوتی خاوی ئەمریكی ئەویش دابەزینی تۆماركرد و یەك بەرمیل بۆ 19 دۆلار و 87 سەنت دابەزیووە".

ئەم دابەزینەی نرخی نەوت لە كاتێكدایە كە وڵاتانی ئۆپێك و سعودیە و رووسیا لەسەر كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی رۆژانە رێككەوتوون.

ئاژانسەكە لە راپۆرتێكی تردا باسی لەوەكردووە "وەزیری وزەی سعودیە باسی لەوە كردووە كە 19 ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە كەمدەكرێتەوە".

هەروەها "رێككەوتنەكە بەو جۆرەیە كە بڕی بەرهەمی نەوتی رۆژانە لە مانگی نیسان و ئایار و حوزەیران 9 ملیۆن و 700 هەزار بەرمیل كەمدەكرێتەو".
Qaiwan
Qaiwan