کوردستانی

پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى بۆ 48 کاتژمێرى داهاتوو بڵاوکردەوە.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند " ئاسمان ساماڵ دەبێت، خێراىی با لەسەرخۆ ( 05 – 15  )کم دەبێت لە کاتژمێرێکدا، پلەکانی گەرما بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد " ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت پاشان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، خێرایى با لەسەرخۆ بۆ مام ناوەند ( 05 – 15  )کم دەبێت لە کاتژمێرێکدا پلەکانی گەرما نزمتر دەبێت بە ڕێژەى ( 1-2 ) پلەى سیلیزى لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".

کەشناسیی، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی بەمشێوەیە لەنێوان شار و ناوچەکاندا خستووەتەڕوو:

هەولێر : 29  پلەی سیلیزی
سلێمانی : 25 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 31 پلەی سیلیزی  
دهۆک    : 28  پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان  : 31 پلەی سیلیزی
سۆران   : 25 پلەی سیلیزی
زاخۆ     : 29 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران :17 پلەی سیلیزی


ب ح
Qaiwan
Qaiwan