کوردستانی
حكومه‌ت بۆ خۆى ده‌یشه‌رعێنێت و بۆ هاوڵاتیی ده‌ڵێت نابێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ماوه‌ى 10 ساڵه، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان خۆى بڕیاره‌كانى سه‌ر هاوڵاتییان ده‌شه‌رعێنێت، به‌ڵام كاتێك دێته سه‌ر ئه‌وه‌ى شتێك له‌به‌رژه‌وه‌ندیی هاوڵاتییان بێت ده‌ڵێت په‌رله‌مان.
له‌كاتێكدا فه‌رمانبه‌ران چاویان له‌وه‌بوو ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 16ى 3، بكرێته پشوو، هه‌رچه‌نده په‌رله‌مانى عیراق بڕیارى له‌سه‌ردابوو كۆتایی ساڵى رابردوو، به‌ڵام حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌و رۆژه‌ى نه‌كرده پشوو، دڵى كه‌سوكارى شه‌هیدانى كیمیابارانى ره‌نجاند و وتى "ده‌بێت په‌رله‌مان ئه‌و بڕیاره بدات".
كامه‌ران سه‌یدعه‌لى، چاودێرى سیاسیی به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "حكومه‌تى هه‌رێم له ساڵى 2024ه‌وه به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ په‌رله‌مان، خۆى شته‌كانى خۆى شه‌رعاندووه و هیچ حسابێكیشى بۆ په‌رله‌مانى كوردستان نه‌كردووه".
وتیشى "پاشه‌كه‌وتى مووچه هیچ حسابێك بۆ په‌رله‌مانى نه‌كراو حكومه‌ت خۆى كرد، راگرتنى پله به‌رزكرده‌وه، چه‌ند مانگێك بڕینى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ر كه ته‌واو نایاساییه، دانانى كامێراى خاڵ بۆ خاڵ".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى په‌رله‌مان بوو، به‌بێ ئه‌وه‌ى بگه‌ڕێته‌وه بۆ په‌رله‌مان خۆى ئه‌و بڕیارانه‌ى دا‌و حساب بۆ په‌رله‌مان نه‌كرا، بۆ پشووێك كه دڵى كه‌سوكارى شه‌هیدانى كیمابارانى خۆشده‌كرد ده‌ڵێت ده‌بێت په‌رله‌مان ئه‌و بڕیاره بدات".
ع
بیروڕا



