کوردستانی
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى و مه‌سرور بارزانى: كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گرنگمان ئه‌نجامدا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، هه‌ر یه‌كه له بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و مه‌سرور بارزانى، پاڵێوراو بۆ سه‌رۆكى حكومه‌تى داهاتوو كۆبوونه‌وه.
له دواى كۆبوونه‌وه‌كه، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی وتى "كۆبوونه‌وه‌كه‌مان زۆر باشبوو، له شتانێك رێككه‌وتین كه بۆ میلله‌ته‌كه‌مان گرنبێت و ده‌مانه‌وێت حكومه‌تێكى زۆر باش پێكبهێنین".
دواتریش مه‌سرور بارزانى وتى "دووه‌مجاره كۆده‌بینه‌وه و كۆبوونه‌وه‌كانیش ئه‌رێنین، بۆ لێكنزیكبوونه‌وه‌ى هه‌ردوولا، تێگه‌یشتنى زۆر باش هه‌بووه و هیوادارین تیمه‌كانى هه‌ردوولا بگه‌نه رێككه‌وتن له‌سه‌ر حكومه‌تى نوێ و دڵى خه‌ڵكى خۆش بكه‌ین".
هه‌فته‌ى رابردوو مه‌ودا میدیا بڵاویكرده‌وه "له رۆژانى داهاتوو یه‌كێتى و پارتى له‌سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌ت ده‌گه‌نه رێككه‌وتن، یه‌كێتى هه‌ندێك داواكاریی ماوه كه خۆى له بڕیاردانى ناو حكومه‌ت ده‌بینێته‌وه و ده‌یه‌وێت به‌ته‌واوى ده‌سه‌ڵاته‌وه به‌شداربێت".
ع
بیروڕا



