کوردستانی

تورکیا کۆمەڵکوژی ئەنجامدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


تورکیا کۆمەڵکوژی ئەنجامدا
مەودا میدیا-

فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا دوای نیوەشەوی ئەمشەو خێزانێکی 12 کەسی لە کۆبانی بۆردوامن کرد و کە لە حەوت کچ و سێ کوڕ وە دایک و باوکێک پێکهاتوون و نۆ کەسیان شەهیدبوون

هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند "فڕۆکەکانی تورکیا لە درەنگانی شەوی یەکشەممە، خێزانێکی جووتیاریان لە باشووری کۆبانی کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە کۆمەڵکوژییان ئەنجامداوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "بەهۆی بۆردومانەکەی تورکیا بۆ سەر گوندی قومچی و بەرخ بۆتان لە باشووری کۆبانی نۆکەس لە خێزانێکی 12 کەسی شەهیدبوون و ئەوانی تریش تەندروستیان ناجێگیرە".

ئەو ئەندامانەی خێزانەکە کە شەهیدبوون بە ناوەکانی ( عوسمان بەرکەل عەبدۆ، غەزالە ئوسامە عەبدۆ) منداڵەکانیان ( رۆنیدا ، نارین ، ئاهین ، دجلە ، دلۆڤان ، ئاڤێستا ، یاسر ، عەزیزە، ساڵحە) کە لە بۆردۆمانەکەی شەوی رابردووی تورکیادا شەهیدبوون.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan