کوردستانی

سبەینێ نمەباران دەبارێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەینێ نمەباران دەبارێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى بۆ 48 کاتژمێرى داهاتوو بڵاوکردەوە.

کەشناسی هەرێم رایگەیاند "ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت، پەکانی گەرما بەگشتیی نزم دەبێتەوە بەنزیکەی (1 – 3) پلەى سیلیزى لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ زیاتر لەناوچە بەرزەکاندا، خێرایى با  لەسەرخۆ ( 5 – 15  )کم دەبێت لە کاتژمێرێکدا".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سبەینێ ئاسمان لە نیمچە هەورەوە بۆ هەور تەواو دەگۆڕێت , لەکاتەکانی ئێوارە دابارین بەشێوەی نمە باران لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم دەستپێدەکات پاشان کاریگەری درێژدەبیتەوە بۆ ناوچە سنووریەکانی باکوورلەگەل کەمێک بەفر بارین وە لەکاتەکانی درەنگانی شەو نمە باران زۆربەی ناوچە کانی هەرێم دەگرێتەوە کەهەندی جار هەورە بروسکەو تاوە بارانیشی لەگەل دەبێت زیاتر لەناوچە شاخاوییەکان، پلەکانی گەرما نزمدەبێتەوە بەنزیکەی (2-4) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".

کەشناسیی، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی بەمشێوەیە لەنێوان شار و ناوچەکاندا خستووەتەڕوو:

هەولێر : 27  پلەی سیلیزی
سلێمانی : 22 پلەی سیلیزی
دهۆک : 22  پلەی سیلیزی 
کەرکوک : 28 پلەی سیلیزی  
زاخۆ  : 23 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 23 پلەی سیلیزی
سۆران : 24 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 12 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 27 پلەی سیلیزی

ب ح
Qaiwan
Qaiwan