کوردستانی
17ى ره‌مه‌زان... ئه‌و رۆژه‌ى خودا فریشته‌ى نارده سه‌ر زه‌وى بۆ سه‌رخستنى موسڵمانان
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
لاى زۆرینه ئاشكرا و زانراوه، 17ى ره‌مه‌زان، ئه‌و رۆژه‌بوو كه تێیدا موسڵمانه‌كان له شه‌ڕى به‌در به‌سه‌ر كافره‌كان سه‌ركه‌وتن و ناونرا شه‌ڕى به‌درى گه‌وره، ئه‌و رۆژه‌ى خودا فریشته‌ى نارده سه‌ر زه‌وى بۆ ئه‌وه‌ى هاوكاریی موسڵمانه‌كان بكه‌ن له شه‌ڕ به‌رانبه‌ر كافره‌كان.
17ى ره‌مه‌زان و شەڕی بەدری گەورە
ئەو شەڕە بوو کە لە نێوان موسڵمانان و بنەماڵەی قورەیشییەکان روویدا، یەکەم جەنگ بوو لەمێژوودا لەنێوان موسوڵمانان و بێ بڕوایانی قوڕەیش لە 17ی رەمەزانی ساڵی 2ى کۆچی بەسەرپەرشتی پێغەمبەر محەممەد (د.خ) له‌سه‌ر بێت.
شه‌ڕه‌كه له‌نێوان موسوڵمانان و ئه‌بو جه‌ھل لە بنەماڵەی قوڕەیش روویدا شەڕەکە لەنزیک بیری بەدر روویدا کە 150 کیلۆمه‌تر لە شارى مەدینەوە دوورە، ھۆکاری شەڕەکە ئەوەبوو موسوڵمانان ویستیان دەستبگرن بەسەر کاروانێکی بازرگانیی قوڕەیشییەکان و تۆڵەی ئەوەیان لێبکەنەوە کە لە مەککە کاتێ کۆچیان کرد بۆ مەدینە، قوڕەیشییەکان گشت ماڵ و سەروەتی موسوڵمانەکانیان دەستبەسەردا گرت، بەڵام کاروانەکە رزگاری بوو، موسوڵمانەکانیش رووبەڕووی ئەو سوپایە بوونەوە کە لە مەککەوە ھاتبوو بۆ پاراستنی کاروانەکەی قوڕەیش.
سوپای موسوڵمانان ژمارەیان 317 کەس بوو بە سەرکردایەتیی "پێغەمبەر موحه‌ممه‌د" سوپای قورەیش ژمارەیان لە 950 بۆ 1000 کەس دەبوو، ژمارەیەکی زۆری سوارچاکیشیان لەگەڵ بوو بەپێی گیرانەوەکان، ئه‌و رۆژه خودا فریشته‌ى دابەزاند بۆ سەرخستنی موسوڵمانان، لەو شەڕەدا موسوڵمانان سەرکەوتن ئەبو جەھل لەم شەرەدا کوژرا ئەم شەڕە لە قورئانا ئاماژەی پێکراوە، ھۆی ناونانی ئەم جەنگە بە بەدر دەگەرێتەوە بۆ بوونی شوێنک کە بیری لێ بوو ناوی بەدر بووە.
ع
بیروڕا



