کوردستانی
مهزڵوم عهبدى: توركیا كارێكى مهترسیدار دهكات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات ناسراو به هەسەدە رایگەیاند، بەئامانجگرتنی جوتیارێک و منداڵەکانی لەلایەن تورکیاوە تاوانێکە دژی مرۆڤایەتیە و پێویستە لەسەر حکومەتی سوریا بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەستۆ بگرێت.
مەزڵوم عهبدى، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات رایگهیاند "داوا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزە چالاکەکان دەکەین ئەم تاوانانە رابگرن و ئاگربەست لە سەرتاسەری سوریا بوهتە پێویستی".
ئاماژەی بەوەشكرد "ئاگربەست لە سەرتاسەری سوریا بوهتە پێویستیەکی رەها بۆ سەرکەوتنی قۆناغی ئینتقالی بەرەو سوریایەکی سەقامگیر و ئارام".
ئهوهش لهكاتێكدایه شهوى رابردوو لە بۆردومانێكی تورکیادا تەواوی خێزانێک لە گوندەواری کۆبانی گیانیان لەدەستدا، ژمارهیهكیش برینداربوون.
ع
بیروڕا



