کوردستانی

په‌كه‌كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ى توند ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


په‌كه‌كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ى توند ده‌كات

مه‌ودا میدیا-

ئەندامێكی کۆمیتەی جێبەجێکاری پەکەکە رایگه‌یاند، پێویسته‌ توركیا ده‌رفه‌ت بداته‌ ئۆجه‌لان بۆ ئه‌وه‌ى په‌كه‌كه‌ هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌، ده‌شڵێت ده‌توانین هێرش بكه‌ینه‌ سه‌ر ناوه‌ندى توركیا.

موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆمیتەی جێبەجێکاری پەکەکە رایگه‌یاند "په‌كه‌كه‌ پابەندى  بەبانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلانه‌، بۆ چەکدانان‌ و خۆهەڵوەشاندنەوە، بەڵام پێویستە حکومەتی تورکیا دەرفەت بەئۆجەلان بدات بۆ ئەوەی بتوانێت پرۆسەی هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە بەڕێوەببات".

وتیشی "ئەگەر تورکیا ئەوە نەکات، پرۆسەی چارەسەر بەبنبەست دەگات، لێدوانه‌كانى وه‌زیرى به‌رگریی توركیا گونجاونین‌ و دەبنە هۆی تێکدانی پرۆسەی چارەسەری‌ و پێویستە تورکیا هەنگاوی پێویست بنێت، ئێمە بۆ هەر ئەگەرێکی شەڕ، ئاشتی‌ و پرۆسەی چارەسەری ئامادەین".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "هەڵسەنگاندن بۆ پێشهاتەکانی دوای بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەکەین، رەنگە نەورۆزی 2025 سەرەتایەکی نوێ بێت بۆ ئازادیی ئۆجەلان‌ و چارەسەری پرسی کورد".

باسى له‌وه‌شكرد "ده‌توانین له‌ هه‌موو شاره‌كانى توركیا چالاكى بكه‌ین و هێرشیش بكه‌ینه‌ سه‌ر ناوه‌ندی توركیا".

ع

Qaiwan
Qaiwan