کوردستانی
له‌باره‌ى نرخى پرۆژه‌ى رووناكى بڕیاری كۆتایی ده‌درێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند، نرخ بۆ پرۆژه‌ى رووناكى كاره‌باى 24 كاتژمێریی دانه‌نراوه و هه‌ركات نرخ دانرا خۆمان بڵاویده‌كه‌ینه‌وه.
فارس میرخان، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رھه‌مھێنانی كاره‌با له وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند "ئه‌و نرخانه‌ی له پڕۆژه‌ی رووناكی جێبه‌جێ كراون وه‌ك نرخی كاره‌با، نرخێكی ئه‌زموونین و نرخه‌كان پێویسته ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ریان ساغ ببێته‌وه، پاشان به فه‌رمی ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌كرێت و ئه‌وانیش په‌سندی بكه‌ن، ئینجا ده‌بێته نرخی فه‌رمی و كاری پێ ده‌كرێت".
وتیشى "هیچ نرخێكی فه‌رمی بۆ کارەبا 24 کاتژمێری دانەنراوە، ئه‌و نرخه نوێیه‌ی كه داده‌نرێت و په‌سند ده‌كرێت له به‌رژه‌وه‌ندیی ھاوڵاتییاندا دەبێت".
لاى خۆیه‌وه ئومێد ئه‌حمه‌د، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌باى هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "تا ئێستا هیچ نرخێكى فه‌رمى بۆ پرۆژه‌ى رووناكى كاره‌باى 24 كاتژمێریی دانه‌نراوه، هه‌ركات نرخ دانراوه به فه‌رمى بڵاویده‌كه‌ینه‌وه".
ع
بیروڕا



