کوردستانی
سبه‌ى نه‌وته هه‌رزانه‌كه له خورماڵ دابه‌شده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
سبه‌ینێ چوارشه‌ممه، نه‌وته هه‌رزانه‌كه‌ى به‌غدا له سه‌نته‌رى ناحییه‌ى خورماڵ دابه‌شده‌كرێت به‌سه‌ر هاوڵاتییان.
لیژنه‌ى سوته‌مه‌نى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ناحییه‌ى خورماڵ بڵاویكرده‌وه "ئاگاداری هاوڵاتییانی ناحیەی خورماڵ دەکەین، سبەینێ چوارشه‌ممه، دابەشکردنی 200 لیتر نەوتی حکومەتی عیراق دابه‌شده‌كرێت".
باس له‌وه‌شكراوه "بڕى 60 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر خێزانێك وه‌رده‌گیرێت، بە پێی ئەو بڕەنەوتەی کە هەفتانە بەدەستمان دەگات دابەشکردن لەسەرجەم گەڕەکەکان بەردەوام دەبێت".
هه‌روه‌ها "دڵنیایی دەدەینە سەرجەم هاوڵاتییان کە سودمەند دەبن لەوەرگرتنی بەشەنەوتەکەیان، ته‌نها كۆدى خورماڵ ده‌توانن سودمه‌ندبن".
ع
بیروڕا



