کوردستانی
سه‌رۆكى لیژنه‌ى فه‌توا: له‌برى ئاڵتوون خورما بكه‌ن به ماره‌یی
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى لیژنه‌ى فه‌تواى سلێمانى رایگه‌یاند، له بابه‌تی ماره‌یی ده‌توانن له‌برى ئاڵتوون هه‌ندێ شتى تر بكه‌ن له‌برى ماره‌یی.
د. محەممەد پێنجوێنی، سەرۆکی لیژنەی فەتوای سلێمانی رایگەیاند "لەڕووی شەرعییەوە هەر شتێک کە پێی بوترێت ماڵ و سامان و نرخ و بەهای هەبێت، ئینجا زێڕ، زیو، یان خواردەمەنی و جل و بەرگ بێت، دەکرێتە بکرێتە مارەیی".
وتیشى "گونجاوە کچ و کوڕان لەسەر مشتە خورمایەکیش بێت رێکبکەون، کە لەسەردەمی پێغەمبەرمان (د.خ) ئەوە روویداوە، یان فێرکردنی چەند ئایەتێکی قورئان".
به‌هۆى گرانبوونى ئاڵتوون له بازاڕه‌كاندا پرسى ماره‌یی یه‌كێكه له‌و بابه‌تانه‌ى كه گرفتى بۆ گه‌نجان له كوڕ و كچ دروستكردووه بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌و پرۆسه‌یه.
ع
بیروڕا



