کوردستانی
كۆبوونه‌وه‌ى یه‌كێتى و پارتی كۆتایی هات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، شاندى باڵاى هه‌ر یه‌كه له یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كۆبوونه‌وه.
له شارى هه‌ولێر و له مه‌كته‌بى سیاسیی یه‌كێتى، شاندى باڵاى یه‌كێتى و پارتى له‌باره‌ى پێكهێنانى كابینه‌ى ده‌یه‌مى حكومه‌تى هه‌رێم كۆبوونه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه له‌باره‌ى رێككه‌وتنى كۆتایی بووه بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت و هه‌ردوولا گه‌یشتوونه‌ته ئاستێكى نزیك بۆ ئه‌وه‌ى له چه‌ند رۆژى داهاتوو رێككه‌وتن رابگه‌یه‌نن و حكومه‌ت پێكبێت.
رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش هه‌ر یه‌كه له بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى راسپێردراو بۆ كابینه‌ى ده‌یه‌م له پیرمام كۆبوونه‌وه و باسیان له‌وه‌كرد كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌رێنی بووه.
ع
بیروڕا



