کوردستانی
وه‌زیرى كاره‌با له‌سه‌ر نرخى كاره‌باى پرۆژه‌ى رووناكى هاته‌ده‌نگ
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
وه‌زیرى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر نرخى كاره‌باى پرۆژه‌ى رووناكى هاته‌ده‌نگ و ده‌ڵێت، گران نییه.
کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "هاوڵاتییانی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە، لە پرۆژەی رووناکیدا کە کارەبای 24 کاتژمێریی دابین دەکرێت، هاوڵاتییان پارەیەکی کەمتر لە پارەی موەلیدە دەدەن".
وتیشی "دڵنیایی دەدەین، (90%)ی هاوڵاتییان لە پرۆژەی رووناکی پارەی زیاد نادەن، بۆیە ئەگەر پارەی پرۆژەی رووناکی لە پارەی ئێستای موەلیدە کەمتربێت، لەگەڵ ئەوەشدا بێدەنگ بێت و ژینگەش پیس نەکات، پێویستە لەگەڵ ئەو پرۆژەیە بین و پشتیوانیی بکەین، بۆ ئەوەی پرۆژەکە بە ئەنجام بگات".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئەوانەی بە مەبەست دەیانەوێت لە بەهای پرۆژەی رووناکی کەمبکەنەوە لای هاوڵاتییان، بە ئامانجی خۆیان ناگەن، ئێمە هەمیشە پشتیوانی سەرۆک وەزیران و پرۆژەکانی دەکەین".
ع
بیروڕا



