کوردستانی

هەسەدە کوژران و برینداربوونی 19 چەکداری راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەسەدە کوژران و برینداربوونی 19 چەکداری راگەیاند
مەودا میدیا-

هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) سەبارەت بە ئاماری شەڕ و پێكدادانەكانی کاتژمێری رابردوو لەگەڵ سوپای توركیا و چەکدارە بەکرێگیراوەکان لە سنووری بەنداوی تشرین و  قەرەقۆزاق پەیامێکی بڵاوكردەوە.

هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رایگەیاند "هێزەکانیان لە سنووری بەنداوی تشرین و قەرەقۆزاق هێرشیان کردووەتە سەر گرووپە چەکدارەکانی لایەنگری تورکیا و لە ئەنجامدا حەوت چەکداریان کوشتووەو 12ی تریان بریندارکردووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "شەڕڤانەکانیان لەسنووری گردەكانی (سیرتێل)ەوە پەلامارێکی گرووپە چەکدارەکانی لایەنگری تورکیایان تێکشکاندووەو حەوت چەکداریان کوشتووە".

ئەوەشی خستەڕوو "لەسنووری قەرەقۆزاق هێزەکانی تورك و چەکدارانی لایەنگری گوندەكانی (ئەتینا، جەعدە، بیر حەسوو، غەسق، دیكان، مەلحە و سەنعا)  تۆپباران کردووەو زیانێكی زۆریان بە ماڵ و موڵكی هاوڵاتییان گەیاندووە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan