کوردستانی
مەكتەبی سیاسی یەکێتی پەیامێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەبۆنەی یادەکانی نەورۆز و راپەڕینی كەركوك، پەیامێكی بڵاوكردەوەو پیرۆزبایی لە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و نەتەوەی كورد لەسەرتاسەری جیهان دەكات.
مەكتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاند "هیوادارن هەمووان بەڕۆحێكی كوردانەوە یەكدەنگ و یەكڕیزبن بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی نەتەوەكەمان و پێكهێنانی حكومەتێكی كاراو خزمەتگوزار لەخزمەتی ژیان و گوزەرانی خەڵک".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لە مێژووی گەلانی نەورۆزخوازدا، نەورۆز جەژنێكی دێرینی نوێبوونەوەی سرووشتەو لەناو گەلی كوردیشدا رەمزی تێكۆشانی نەتەوەیی و بەرەنگاربوونەوەیە".
ب ح

بیروڕا