کوردستانی

ناکرێت هەرێم دوا تیری کەوانەکەی بەهەڵە هەڵبدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


 ناکرێت هەرێم دوا تیری کەوانەکەی بەهەڵە هەڵبدات
مەودا میدیا-

وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە کە ماوەیەکە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لەڕێگەی حکومەتی فیدراڵییەوە، گفتوگۆیەکی گەرمی نێوان هەرێم و فیدراڵ و وڵاتانی هەرێمی و نێودەوڵەتییە.

د.فەرهاد تۆفیق، وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایگەیاند "هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی حکومەتی فیدراڵەوە، جگە لەکۆمپانیاکانی بەشدار لەپرۆسەکە، سودی بۆ کورد و پرسە نەتەوەییەکەی نییە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "حکومەتی عیراق بەبێ رەزامەندی هەرێم ناتوانێت نەوتی هەرێم هەناردەبکاتەوە، واتە راست نییە بوترێت عیراق و تورکیا نەوتەکە هەناردە دەکەن، هەناردەکردنەوەی بەبێ رەزامەندی هەرێمی کوردستان ناکرێت".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "ناکرێت کورد و هەرێمی کوردستان شاگەشکە بێت بە رادەستکردنی نەوت بە حکومەتی فیدراڵ، تەنها لەبەرئەوەی نەوتەکە هەناردەبکرێتەوەو مافی کۆمپانیاکانی نەوت نەفەوتێت، هەروەها ناکرێت هەرێمی کوردستان دوا تیری کەوانەکەی بەهەڵە هەڵبدات و باشترین ئامانجی پێنەپێکێت، چونکە ئەمڕۆ سەرچاوە سرووشتییەکان و نەوت و ئاو، کارتی گرنگی دەستی هەرێمی کوردستانە بەرانبەر بەبەغدا".

باسی لەوەشکردووە "بەبڕوای ئەوان لەم کاتی لاوازییەی بەغدا و بەو ڕێگەو شوێنەی دیاریکراوەو بەغدا نەوتەکە بفرۆشێت و تەنها تێچووی دەرهێنان و هەناردەکردنی بدرێت بە کۆمپانیاکان، بەهیچ شێوەیەک لە بەرژەوەندی کورد نییە و بەوشێوەیە هەناردە نەکرێت و بمێنێتەوە بۆ کاتێکی گونجاو باشترە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan