کوردستانی
موراد قەرەیلان: بەبێ مەرج چەکەکانمان دانانێین
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی پاراستنی گەل (نەپەگە) ئاشکرایکرد لەئێستادا هێزەکانیان لە تورکیا چالاکی سەربازیی کاریگەر ئەنجام نادەن و سەقاڵی گۆڕانکاریین لە ستراتیژیی جەنگ، پێدەچێت لە هەر ساتێکدا بە شێوەیەکی کاریگەرتر دەست پێبکەنەوە.
موراد قەرەیلان، فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی پاراستنی گەل رایگەیاند "پەکەکە خاوەنی چەکی کوشندە و پێشکەوتووە کە توانای گەیشتنی بە مەودای 800 کیلۆمەتر هەیە، بۆیە دەبێت توركیا دەبێت هەلومەرج دروست بکات و ئێمە بەبێ مەرج و بێ بەرانبەر چەکەکانیان دانانێین".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هێشتا هەندێک لە سەرکردەکانی پارتەکە بە بیرۆکەی دانانی چەکەکانیان ڕازی نین و پێویستیان بە ڕونکردنەوەی زیاترە، ئەوان بزووتنەوەیەکی سەرکردایەتیین، هەرچی سەرکردە بڵیێت جێبەجێی دەکەن، بەڵام نەک لەسەر بنەمای شکستی لایەنێک و سەرکەوتنی لایەنێكی تر، بەڵکو بەپێی پرەنسیپی دوو هێز شەڕی یەکتر دەکەن بۆ ماوەی 41 ساڵ".
ئەوەشی خستەڕوو "توركیا هەموو جۆرە چەكێكی لە شەڕەكاندا بەكارهێناوە و پەكەكەش هەندێک لە شێوازەکانی بۆ رای گشتی ئاشکرا نەکردووە لەبەر هۆکاری پەیوەست بە نهێنییەکانی سەردەمی جەنگ، لەنێو ئەو شێوازانەدا بەکارهێنانی رۆبۆتەکان بو لەلایەن تورکیاوە لە دژی گەریلاكانیان لە تونێلەکاندا، بەڵام کاریگەرییان بە سەرکەوتوویی پوچەڵکرایەوەو، ئامادەکارییان بۆ شەڕ و ئاشتی کردووە و لە جاران بەهێزترن".
باسی لەوەشکرد "لە ساڵی 2018ەوە کاردەکەن بۆ کۆتاییهێنان بە تەکنەلۆژیای دەوڵەتی تورکیا و توانیویانە سوود لە زیرەکی دەستکرد وەربگرن بۆ پووچەڵكردنەوەی كاریگەریی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، زۆربەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا ناتوانن بەسەر ئاسمانی ئەواندا بفڕن".
موراد قەرەیلان وتیشی "ئەگەر بەرپرسانی تورکیا خوازیاری ئاشتین، دەبێت هەلومەرج دروست بکەن، ئەگەرنا ئەوان بەبێ مەرج و بەبێ بەرانبەر چەکەکانيان دانانێین".
ب ح

بیروڕا