کوردستانی

هاوسەرۆکی دەبەپە: دەمانەوێت ئۆجەلان بە شێوەیەکی جەستەیی ئازادبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاوسەرۆکی دەبەپە: دەمانەوێت ئۆجەلان بە شێوەیەکی جەستەیی ئازادبێت
مەودا میدیا-

هاوسەرۆکی گشتیی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە)  لەناو ئاهەنگی نەورۆز لە شاری وان ئاشکرایکرد لەم گۆڕەپانەدا وێنەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەبینن، بەڵام دەیانەوێت بەشێوەیەکی جەستەیی ئازادبێت و لێرە لەناو خەڵکدا بێت.

کەسکین بایندر، هاوسەرۆکی گشتیی دەبەپە رایگەیاند "تێکۆشانی گەلی کورد و بەڕێز ئۆجەلان قۆناغێکی نوێی دەستپێکرد، گەلی کورد ئیدی زوڵم قبوڵ ناکات و بە بەرخۆدانی خۆی مێژوو دەنوسێت، گەواهیدەری نەورۆزێکی مێژوویین".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بە زوڵم و زۆرداری دیسان دەیانەوێت ئەم پڕۆسەیە تێک بدەن، بەڕێز ئۆجەلان بەرپرسیارێتییەکی مەزنی خستووەتە ئەستۆی خۆی، بەڵام بەرپرسیارێتی مەزنیش لەسەر شانی گەلە، نزیکن لە ئازادیی، ئەگەر ئاشتی هەبێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan