کوردستانی

یەکەم رۆژی جەژن دیاریکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکەم رۆژی جەژن دیاریکرا
مەودا میدیا-

بەپێی پێشبینییەکانی گەردونناسێکی کورد، یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز دەکەوێتە 30 ئازاری ئەمساڵ.

سالار حاجی عەلی، شارەزا لە بواری کەشناسی و گەردوونناسی بە مەودا میدیای راگەیاند "جەژنی رەمەزان دەکەوێتە 30ی ئازاری ئەمساڵ، چونکە رۆژی 29ی ئازار لە کاتژمێر13:57 دوای نیوەڕۆ مانگ نوێ دەبێتەوەو لە کاتژمێر 18:05 لە 01٪ی هیلالی مانگ دەرئەکەوێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "23 خولەک پێش بانگی ئێوارە بەکاتی هەولێر مانگ نوێ بونەوەی هیلالی 01٪ دەبینرێت، واتە مانگی رەمەزانی ئەمساڵ 29 رۆژە و 30 ئازار دەبێتە یەکەم رۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزی ئەمساڵ".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan