کوردستانی

پۆلیسى سلێمانى له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ى گرێزه‌ راگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆلیسى سلێمانى له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ى گرێزه‌ راگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ى شه‌وى رابردوو گوندى گرێزه‌ى سه‌ر به‌ قه‌زاى سه‌یدسادق راگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌.

راگه‌یه‌ندراوێك له‌باره‌ی‌ ڕووداوه‌كه‌ی‌ شه‌وی‌ ڕابردووی‌ قه‌زای‌ سه‌یدسادق

دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كاتژمێر 11:10 خوله‌كی‌ شه‌وی‌ ڕابردوو (2025/3/19) هێزه‌كانی‌ پۆلیس ئاگادار كرانه‌وه‌ له‌ڕووداوێكی‌ ته‌قه‌كردن له‌ماڵێكی‌ گوندی‌ گرێزه‌ی‌ سه‌ر به‌قه‌زای‌ سه‌یدسادق، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌یدسادق گه‌یشتنه‌ شوێنی‌ ڕووداوه‌كه‌، به‌پێی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی‌ پۆلیس ده‌ركه‌وت كه‌ به‌هۆی‌ كێشه‌ی‌ خێزانییه‌وه‌ یه‌كێك له‌ئه‌ندامانی‌ خێزانه‌كه‌ به‌ناوی‌ (به‌شیر سالار محمد له‌دایكبووی‌ 1998) به‌چه‌كی‌ جۆری‌ كڵاشینكۆف ده‌ستڕێژی‌ له‌ئه‌ندامانی‌ خێزانه‌كه‌ی‌ كردووه‌ كه‌ پێكهاتوون له‌باوك‌و دایكی‌‌و دوو خوشك‌و برایه‌كی‌ كوشتووه‌، دواتر خۆشی‌ كوشتووه‌.

له‌لایه‌ن تیمه‌كانی‌ به‌ڵگه‌ی‌ تاوانه‌وه‌ كه‌شف‌و هێڵكاری‌ بۆ شوێنی‌ ڕووداوه‌كه‌ ئه‌نجامدراو سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌كان كۆكرانه‌وه‌و ده‌ستبه‌ر ئه‌و چه‌كه‌دا گیرا كه‌ تاوانه‌كه‌ی‌ پێ ئه‌نجامدراوه‌، هه‌روه‌ها ته‌رمه‌كان بۆ پزیشكی‌ دادوه‌ری‌ گواسترانه‌وه‌.

به‌بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌ر په‌ڕاوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كانی‌ پۆلیس به‌رده‌وامه‌ بۆ ئاشكراكردنی‌ هۆكاری‌ ڕووداوه‌كه‌.

كوژراوه‌كان پێكهاتووه‌ له‌:
سالار محمد عه‌بدولكه‌ریم له‌دایكبووی‌ 1970
نیهاد قادر ساڵح له‌دایكبووی‌ 1975
سیما سالار محمد له‌دایكبووی‌ 2005
سه‌هه‌ند سالار محمد له‌دایكبووی‌ 2015
یارا سالار محمد له‌دایكبووی‌ 2018
به‌شیر سالار محمد له‌دایكبووی‌ 1998 (بكوژ)

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی

ع
Qaiwan
Qaiwan