کوردستانی

تورکیا هەزار و 156 جار هەرێمی کوردستانی بۆردومان کردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


 تورکیا هەزار و 156 جار هەرێمی کوردستانی بۆردومان کردووە
مەودا میدیا-

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) سەبارەت بە هێرشەکانی سوپای تورکیا و وەڵامدانەوەی هێزەکانیان لە چوارچێوەی بەرگری رەوادا پەیامێکی بڵاوکردەوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) رایگەیاند "رۆژانی  16، 17 و 18ی ئەم مانگە تورکیا لە رۆژئاوای زاپ تونێلەکانی گەریلای سێ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو و حەوت جار بە چەکی فسفۆر بۆردومان کردووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "رۆژانی 17، 18، 19 و 20ی ئەم مانگە لە خواکوڕک 97 جار، گارە 53 جار، مەتینا 170 جار، رۆژئاوای زاپ 807 جار، بەگشتی هەزار و 127 جار بە چەکی قورس و تۆپ و هاوەن بۆردومان کراون".

ئەوەشی خستەڕوو "رۆژی 3/17، هێزەکانیان بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک و چەکی قورسەوە لە لایەن وەڵامی سوپای تورکیایان داوەتەوەو ناچار بە کشانەوەیان کردوون".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan