کوردستانی
سبەینێ ئاهەنگی نەورۆز لە ئامەد بەڕێوەدەچێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سبەینێ بە ئامادەبوونی سەدان هەزار هاوڵاتیی لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان ئاهەنگی گەورەی نەورۆز بەڕێوەدەچێت، وەزارەتی ناوخۆی تورکیاش رێوشوێنی ئەمنی تووندی گرتووەتەبەر و زیاتر لە 10 هەزار پۆلیسی بۆ چاودێری ئاهەنگەکە راسپاردووە.
کەناڵی هاڵک تیڤی رایگەیاند "ئامادەكارییەكان بۆ ئاهەنگی نەورۆزی ئامەد بە دروشمی (کۆمەڵگەی دیموکراسی بۆ ئازادی) بە سەرپەرشتی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی)، تەواوبوون".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سبەینێ کاتژمێر 10:00ی سەرلەبەیانی ئاهەنگی نەورۆز لە ئامەد دەستپێدەکات، تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی وتارێک پێشكەش دەكات و موزیك و گۆرانی و نمایشی جیاواز ئەنجام دەدرێت، هەروەها چاوەڕوان دەكرێت، پەیامێكی تری رێبەری زیندانیكراوی پەكەكە لە ئاهەنگەكەدا بخوێندرێتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "رێوشوێنی ئەمنی تووند بە ئامادەبوونی زیاتر لە 10 هەزار پۆلیس گیراوەتەبەر و بەربەستێکئ ئاسنین بە بەرزی سێ مەتر و درێژی 10 کیلۆمەتر لە دەوروبەری ئەو شوێنە دانراوەكە کە ئاهەنگەکانی تێدا بەڕێوەدەچێت".
ب ح

بیروڕا