کوردستانی

دوران کاڵکان: بەبێ ئۆجەلان ناتوانرێت بڕیاری چەکدانان بدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوران کاڵکان: بەبێ ئۆجەلان ناتوانرێت بڕیاری چەکدانان بدرێت
مەودا میدیا-

سەرکردەیەکی تری پەکەکە بڵاویکردەوە کۆنگرەیەک کە خودی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان تێیدا ئامادە نەبێت ناتوانێت بڕیاری چەکدانان بدات، تاکە کەسیش بتوانێت ئەوە کارە بکات رێبەر ئاپۆیە.

دوران کاڵکان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) رایگەیاند "ئەم نەورۆزە چوار پارچەی کوردستان و کوردان و دۆستەکانیان بەجۆش و خرۆشێکی زیاترەوە بەپیری نەورۆزەوە دەچن، رێبەر ئاپۆ ناویئەم نەورۆزەی ناوناوە نەورۆزی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەم نەورۆزە، نەورۆزی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە ، دەیانەوێت ئۆجه‌لان هەلومەرجی ژیان و کاری ئازادی بۆ بڕەخسێت، سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمڕاڵی هەڵبوەشێتەوە و ئۆجه‌لان لە ئیمڕاڵی بێتەدەرەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "بانگەوازەکەی ئۆجه‌لان بۆ ئاشتیی لە جیهاندا دەنگی دایەوە، هەمووان پێشوازییان لێکرد تەنانەت ئەمەریکا و چین و هەموو دەوڵەتان قسەیان کرد، هێزە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان هەموویان هیوادار و چاوەڕوانن، بەڵام هیوا و چاوەڕوانییەکان لەڕووی سیاسییەوە دەبن بە چی، نازانرێت؟ هیچ شتێکی ئەوتۆ لە پراکتیکدا نییە".

باسی لەوەشکرد "دوای بانگەوازە مێژووییەکەی رێبەر ئاپۆ، وەفدی دەم پارتی لەگەڵ لایەنەکان کۆبوونەوەی بەرفراوانی ئەنجامدا، گفتوگۆی جیاواز هەیە، نەیار هەیە کەسانێک هەوڵدەدەن بە خواستی خۆیان هەڵسەنگاندنی بۆ بکەن، بەڵام کەسانێکیش هەن بەڕاستی دەیانەوێت لە پرسەکە تێبگەن، بەڵام لە پراکتیکدا شتێکی ئەوتۆ نییە، قسە هەیە، بەڵام پراکتیک نییە"

ب ح
Qaiwan
Qaiwan