کوردستانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی نەورۆزانەی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی نەورۆزانەی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی جەژنی نەورۆزی کوردان و سەری ساڵی نوێی کوردی بڵاوکردەوە، کە هاوکاتە لەگەڵ راپەڕینی کەرکوکی قودسی کوردستان رایگەیاند "لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرم لە کوردستانیانی خۆشەویست دەکات و هیوای ئاشتی و ئارامی و شادمانیی بۆ هەمووان دەخوازێت".

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "کە نەورۆز پەیامی نوێبوونەوە، تەبایی، پێکەوەیی، برایەتی و یەکڕیزیی کوردایەتییە بۆ گەیشتن بە ئازادی و سەربەخۆیی".

ئەوەشی خستەڕوو "هیوادارە ئەم نەورۆزە ببێتە هۆی ئاشتی، سەرخستن و پشتگیریکردنی دۆزی کورد لە هەموو شوێنێک، میلـلەتی کورد شایستەی ژیانێکی شەرەفمەندانەیە".

باسی لەوەشکرد "با هەمووان پێکەوە شان بە شان هەوڵبدەن و کاربکەن بۆ ئاشتی هەمیشەیی بۆ گەلی کورد و سەرفرازیی بۆ کوردستان".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan