کوردستانی

وردبینیكردنی لیستی مووچەی مانگی سێ بەردەوامە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وردبینیكردنی لیستی مووچەی مانگی سێ بەردەوامە


مەودا میدیا-
سەرەڕای ئەوەی كە ئەمڕۆ پشووی رەسمییە، بەڵام وەزارەتی دارایی عیراق بەردەوامە لە وردبینیكردنی لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی ناردنی مووچە پێش جەژنی رەمەزان. 

بەپێی هەواڵێ‌ میدیاكانی عیراق، وەزارەتی دارایی بۆ دووەم رۆژە لەسەریەك كە پشووی رەسمییە، بەردەوامە لە وردبینیكردنی لیستی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی هەرێم بۆئەوەی بە زووترین كات رێكارە یاساییەكان تەواو بكرێت و پێش جەژنی رەمەزان مووچە بنێردرێت.

میدیاكان ئاماژەیان بۆ ئەوەكردووە، پێدەچێت ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو رێكارەكان تەواو بكرێن و رەزامەندی لەسەر ناردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بدرێت. 

وردبینیكردنی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن وەزارەتی داراییەوە لە رۆژانی پشوودا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ناردنی مووچەی مانگی دوو زۆر دواكەوت و ئێستاش كاتێكی كەم ماوە بۆ كۆتایی مانگی سێ و هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆز.
ئ پ 


Qaiwan
Qaiwan