کوردستانی
نزیكەی 450 هەلی كار رەخسێنراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

ڤستیڤاڵی شەوانی رەمەزان لە شاری كەلار كۆتاییهات و بەپێی ئامارەكانیش نزیكەی 450 هەلی كار بۆ هاوڵاتییان لە ڤستیاڵەكەدا رەخسێنراوە.
محەمەد عەزیز، وتەبێژی ڤستیڤاڵی شەوانی رەمەزانی شاری كەلار بە مەودا میدیای راگەیاند" ڤستیڤاڵەكە بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام بووە و ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتییان لە ناوە و دەرەوەی كەلار بەشدارییان تێدا كردووە".
وتیشی"ڤستیڤاڵەكە دەرفەتێكی باش بووە بۆ خاوەن كارەكان و ئەوانەی كە كاری دەستی و پیشەی تایبەتیان هەبووە، چونكە بە كۆی گشتی نزیكەی 450 هەلی كاریان بۆ ئەو كەسانە رەخساندووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"بەشێكی زۆر لەو كەسانەی كە وەكو فرۆشیار بەشدارییان لە ڤستیڤاڵەكەدا كردووە لە دەرەوەی هەرێمی كوردستانەوە و هاتوون و كاڵا و شمەكی تایبەتی خۆیان هێناوە بۆ نمایشكردنی لە ڤستیڤاڵەكەدا".
ئ پ
بیروڕا



