کوردستانی

باران دەبارێت و ئەگەری بەفربارین هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


باران دەبارێت و ئەگەری بەفربارین هەیە


بەپێی پێشبینیەكانی كەشوهەوا لە ماوەی 48 كاتژمێری داهاتوودا  لە هەندێك ناوچە باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەكان ئەگەری بەفربارین هەیە. .

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی هەرێم پێشبینییەكانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە و رایگەیاندووە،  ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكانی باكوری هەرێم باران دەبارێت.

بەپێی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكە بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرماوە، ئەگەری بارینی بەفرێكی كەم لە ناوچە شاخاوییە سنورییەكان هەیە. 

لەبارەی رۆژی یەك شەممەشەوە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، ئاسمان ساماڵ و هەندێك كاتیش هەندێ پەڵە هەور دەبێت و پلەكانی گەرماش بەڕێژەی یەك بۆ دوو پلە بەرزتر دەبێتەوە. 
ئ پ  


Qaiwan
Qaiwan