کوردستانی
هەپەگە: بۆردومانەکانی توركیا لە رۆژانی نەورۆز بەردەوام بووە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) سەبارەت بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لە رۆژانی نەورۆزدا پەیامێکی بڵاوکردەوە.
هەپەگە رایگەیاند "هێَرشەكانی توركیا لە رۆژانی جەژنی نەورۆزدا بەردەوام بووە، بە شێوەیەك لە رۆژانی 20 و 21 و 22ی ئادار 712 جار ناوچەكانی خواكورك، مەتینا، رۆژئاوای زاپ و گارەی بۆردومان کردووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "رۆژانی 20 و 21ی ئادار لە هەرێمی خواکورک، گارە، مەتینا و رۆژئاوای زاپ؛ بە گشتیی 798 جار بە چەکی قورس، تۆپ و هاوەن تۆپباران کراون".
ئەوەشی خستەڕوو "هیچ زیانێک بە هێزەکانیان نەگەیشتووە، بەڵام هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا لە کاتێکدایە کە بانگەشەی ئەوەی دەکرد بەهار و جەژنی نەورۆز پیرۆز دەکات".
ب ح

بیروڕا