کوردستانی
ئەمشەو کارەبا لە هەرێم بۆ ماوەی کاتژمێرێک دەکوژێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە بڵاویکردەووە کە چالاکی کاتژمێری زەوی چالاکییەکی جیھانیيە و بە بەشداری زیاتر لە 150 وڵات, لە کۆتا شەممەی مانگی سێ لە کاتژمێر 8:30ی شەو ئەنجامدەدرێت و ئه‌مساڵیش هەر وەكو ساڵانی پێشوو له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامده‌درێت.
دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە رایگەیاند "چالاكییه‌كه، خۆی له كوژراندنه‌وه‌ی ته‌واوی گڵۆپ و رووناككه‌ره‌وه‌كاندا بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر ده‌بینێته‌وه، بۆ یه‌كه‌مجاریش ئه‌و چالاكییه له ساڵی 2007 لە شاری سیدنی ئوسترالیا به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام ئێستا له زیاتر له حەوت هه‌زار شار له 172 وڵاتی جیهان به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "مه‌به‌ست له‌و چالاكییه‌ش، دروستکردنی پردی پەیوەندییە لەنێوان مرۆڤ و ژینگەکەيه‌تی لە جیھاندا, بۆئەوەی ببێتەھۆی بەرزکردنەوەی ئاستی ھۆشیاری ژینگەیی تاکەکانی کۆمەڵگا و پاراستنی زەوی".
ب ح

بیروڕا