کوردستانی

وەزیری کشتوکاڵ پەیامێکی بڵاوکردوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری کشتوکاڵ پەیامێکی بڵاوکردوە
مەودا میدیا-

وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە رۆژی جیهانی ئاو، پەیامێکی  بڵاوکردەوەو ئاشکرایکرد ئەم بۆنە جیهانییە دەرفەتێکی باشە کە هەڵوەستە بکەن لەسەر گرنگی و پێویستی پاراستنی ئاوی سازگار، بەتایبەت بەهۆی خێرابوونی گۆرانکارییەکانی کەشوهەواو تێکچوونی نەخشەی پێشبینیەکان و کەمبوونەوەی ڕێژەی بارانبارین.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی هەرێم رایگەیاند "ئاو سامانێکی نیشتیمانیی قەربوو نەکراوەیە و هەروەک بەردەوامبوونی ژیان بەبێ سەرچاوەی ئاوی سازگار مەحاڵە ، بۆیە ئەرک و بەرپرسیاریەتی هاوبەش دەکەوێتە ئەستۆمان".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دەبێت ئەو راستیە بزانن کە ئێمە هەموومان لە هەرێمی کوردستان بەرپرسیارین بۆ پارێزگاری و دەستگرتن بە سامانی نیشتیمانی ئاو ، بەتایبەت هۆشیاری نیشتمانیی لە بەکارهێنانی ئاو لە لایەن هاووڵاتیان و دامەزراوەکانی کەرتی گشتی و تایبەت، وە لە هەمووی گرنگتر دروستبوونی رۆئیایەکی گشتی لەسەر ئاستی حکومەت بۆ دابینکردنی بودجەیەکی تایبەت لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ، بۆ تەواوکردنی پلان و بەرنامەکانمان بەئامانجی باشترکردنی دۆخی ئاسایشی ئاو و خۆراک لە هەرێمەکەمان"

ئەوەشی خستەڕوو "لەڕوانگەی باوەربوونیان بە گرنگی ئاو وە درککردنیان بە مەترسی و ئالەنگەرییەکانی وشکەساڵی و گۆرانی کەشوهەوا ، لەماوەی رابردوو وە تاوەکو ئێستاش بەپلان و بەرنامە و رێکاری گونجاویان هەبووە ، بەئەوپەری پەرۆشیەوە کاریانکردووە لەپێناوی خێراکردنی رێکارەکانی چۆنیەتی گلدانەوە و خەزنی ئاو لەسەر سەرچاوە و ڕێرەوە ئاوییەکان،بەدروستکردنی دەیان بەنداو و پۆند و پڕۆژەی ئاودێری و ریسایکلکردنی ئاوی قورس"

ب ح
Qaiwan
Qaiwan