کوردستانی

هەوڵەکانی دەستگیرکردنی سەرپێچیکاران بەردەوامە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەوڵەکانی دەستگیرکردنی سەرپێچیکاران بەردەوامە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ شەممە 2025/3/22، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ئاشکرایکرد هێزەکانیان لە ماوەی دوو کاتژمێرد دوو سەرپێچیکاریان بە تۆمەتی جیاواز دەستگیرکردووە.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "مەفرەزەیەکی هاوبەشی پۆلیسی دارستانی سەیدسادق و بەرزنجە لە دەریاچەی دەربەندیخان لەسنووری گوندەکانی (بیەڕەشکە و شاتوان و کەڵوڕان ) دەەستیان  بەسەر سێ تۆڕ و یەک ماتۆرسکیلدا گرتووەو بەدواداچوون بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی سەرپێچیکاران".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئاسایشی ناڵپارێز هاوڵاتیەکی دەستگیرکردووە کە 40 چل فەردە خەڵوزی بارکردووە، پاشان هاوڵاتییەکە و ئۆتۆمبێلێکەی بە فەردە خەڵوزەکانەوە رادەستی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ناڵپارێز کراون ".

ئەوەشی خستەڕوو "پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ سەرپێچیکاران رێکخراوەو بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوە".

ب ح

Qaiwan
Qaiwan