کوردستانی
یەکگرتووی ئیسلامی کار بۆ پێکهێنانی بەرەیەکی ئۆپۆزسیۆن دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەهۆی نەبوونی بەرەیەکی یەکگرتووی ئۆپۆزسیۆن لە کوردستان هەمیشە بەرانبەر لایەنەکانی دەسەڵات لاواز و کاریگەر نەبوون، کارگێڕی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانیش ئاشکرایکرد پێش هەڵبژاردن یاداشتێکمان ئاڕاستەی چەندین لایەنی سیاسی کردووە بۆ دروستکردنی بەرەیەکی هاوبەش بەڵام هیچ لایەنێک نەهاتووە بەدەم پڕۆژەکەیانەوە.
مستەفا عەبدوڵڵا، کارگێڕی ئەنجومەنی جێبەجێکردن و سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "چاوەڕوانی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم دەکەن بۆ ئەوەی لەگەڵ لایەنەکانی دەرەوەی دەسەڵات گفتوگۆ بکەن بۆ رووبەڕووی بوونەوەی دەسەڵات، پڕۆژەکەیان بۆ دروستکردنی بەرەیەکی بەهێزی ئۆپۆزسیۆن بخەنەوە سەر مێزی لایەنەکان".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لەئێستادا پلانیان هەیە لەگەڵ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەت، ئەو هێزانەی لە دەرەوەی دەسەڵات دەبن هەماهەنگی و پەیوەندییان هەبێت تاوەکو بتوانن پێکەوە کاری هاوبەش بکەن لەناو پەرلەمان و کاریگەرییان لەسەر پەرلەمان و حکومەت هەبێت".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەوان وەک یەکگرتوو لەمێژە بڕوایان وایە لایەنە ئۆزسیۆنەکان لەچوارچێوەیەکی نیشتمانیدا کۆببنەوە بۆ دژایەتیکردنی گەندەڵی و قۆرخکاریی و پێشکەشکردنی پرۆژە یاسایی گونجاو بۆ خزمەتکردنی خەڵکی هەرێمی کوردستان".
ب ح
ب ح
بیروڕا



