کوردستانی

هەسەدە کوژرانی شەش چەکداری راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەسەدە کوژرانی شەش چەکداری راگەیاند
مەودا میدیا-

هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لەبارەی بە ئاماری شەڕ و پێكدادانەكانی رۆژی رابردوو لەگەڵ سوپای توركیا و گرووپە چکدارەکان لە سنووری بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق پەیامێکی بڵاوكردەوە.

هەسەدە رایگەیاند "كاتژمێر حەوتی سەرلەبەیانی دوێنێ هێزەکانیان پەلامارێکی گرووپە چەکدارەکانی لایەنگری تورکیایان بۆ سەر سەنگەرەکانیان لە بەنداوی تشری تێکشکاندووەو دوو چەکداریشیان کوشتووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد " كاتژمێر 11ی بەیانی دوێنێ گرووپە چەکدارەکان بۆ دووەمجار پەلاماری سەنگەرەکانی شەڕڤانانیان داوەتەو بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی كوژراوەكانیان، بەڵام پەلامارەکەیان تێکشکێندراوەو چوار چەکداری تریان كوژراوەو و ژمارەیەكی تریش بریندار بوون".

ئەوەشی خستەڕوو " دوێنێ كاتژمێر یەکی نیوەڕۆ فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی توركیا یەكێك لە خاڵەكانی شەڕڤانانی لە باكووری بەنداوی تشرین بۆردومان كردووەو لە ئەنجامدا شەڕڤانێک شەهید بووە و شەڕڤانێكی تریش بریندار بووە".

باسی لەوەشکردووە "لە بەرانبەر هێرش و دەستدرێژییەکان، هێزەکانیان پێگە و خاڵەكانی تورکیا و گرووپە چەکدارەکانیان کردووەتە ئامانج و ئۆتۆمبێلێكیان تێكشكاندووە ژمارەی كوژراو و بریندارەكانی چەکدارەکان تاوەکو ئێستا ئاشکرا نەکراوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan