کوردستانی
دوو ساڵ به‌سه‌ر راگرتنى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێم تێده‌په‌رێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، دووساڵ به‌سه‌ر راگرتنى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان تێده‌په‌ڕێت و به‌هۆیه‌وه زیانێكى زۆریشى له ئابوورى هه‌رێمى كوردستان داوه.
له دواى ئه‌وه‌ى مانگى ئادارى ساڵى 2023، دادگاى پاریس له‌باره‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان بڕیاریدا، دواتریش دادگاى فیدراڵیی عیراق به پشت به‌ستن به بڕیاره‌كه‌ى دادگاى پاریس، هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستانى له 23ى ئادارى 2023 ده‌ركرد و ماوه‌ى دوو ساڵه نه‌وتى هه‌رێم له رێگه‌ى بۆری راگیراوه، به‌ڵام فرۆشتنى به ته‌نكه‌ر به‌شێوه‌ى قاچاخ به‌رده‌وام بووه.
كامه‌ران سه‌باح، شاره‌زاى بوارى ئابوورى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "راگرتنى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له لایه‌ن به‌غدا، زیانی زۆرى له ئابوورى هه‌رێمى كوردستاندا، هه‌رچه‌نده فرۆشتنى نه‌وت به ته‌نكه‌ر به‌رده‌وامبووه و رانه‌گیراوه، به‌ڵام زیانه ئابووریه‌كه بۆ خه‌ڵك بووه، نه‌ك ده‌سه‌ڵاتدارو حزبه‌كان".
وتیشى "له لایه‌كى تریشه‌وه، له رووه‌وه سیاسییه‌كه‌وه ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى لاواز كرد و به‌هۆیه‌وه به‌ناچارى گه‌ڕایه‌وه سه‌ر به‌غداو ملى بۆ مه‌رج و داواكارییه‌كانى به‌غدا نا".
ع
بیروڕا



