کوردستانی
سبه‌ینێ تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
سبه‌ینێ دووشه‌ممه، داى پشووى وه‌رزى به‌هاره، ده‌وامى خوێندنگاكان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌و تاقیكردنه‌وه‌كانى نیوه‌ى وه‌رزى دووه‌م له پارێزگاى هه‌ولێر ئه‌نجامده‌درێن.
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ناوەندی هەولێر بڵاویكرده‌وه "سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنى سنوورەکەمان ئاگاداردەکەنەوە کە بەپێی نوسراوی وەزارەتی پەروەردە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکان، سبەی دووشەممە 2025/3/24، دەوامى خوێندنگاکان دەستپێدەکاتەوە".
باس له‌وه‌شكراوه "رۆژانى 24-25-26-27ـی مانگی 3، تاقیکردنەوەکانی نیوەی وەرزی دووەم تەواودەکرێن".
ئەمەش دوای ئەوە دێت بەپێی ساڵنامەی وەزارەتی پەروەردە لە رۆژی 11/3/2025 تاكو 23/11/2025 لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی حكومی و تایبەتی پشوو بوو جگە لەو ناوەندانەی كە بایكۆتی خوێندنیان كردبوو.
ع
بیروڕا



