کوردستانی
خه‌ڵه‌ف غه‌فور: سه‌رۆكى شاره‌وانيى ئه‌نكه‌ره هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره‌ى كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
شاره‌زایه‌كى كاروبارى توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رۆكى شاره‌وانيى ئه‌نكه‌ره هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره‌ى به‌رانبه‌ر ئاڵاى كوردستان كرد.
خه‌ڵه‌ف غه‌فور عه‌زیز، شاره‌زاى كاروبارى توركیا رایگه‌یاند "مەنسور یاڤاش، سەرۆکی گەورە شارەوانیی ئەنکەرە، درۆیەکی گەورە، بێ رێزییەکی شایان بە خۆی، هەڵەیەکی ستراتیژیی کرد کاتێک ئاڵای پیرۆزی کوردستانی بە “پارچە پەڕۆیەک” چوواند".
وتیشى "مێژووی پارتەکەی ئەو، پڕپڕە لە شەرمەزاری و دڕندەیی، لە شاشی و بێ دەربەستی لە کوشتن و کۆمەڵکوژی، خۆیشی لە سەردەمی کرانەوەیەکی لاوازدا، رووی راستەقینەی خۆی دەرخست و سڵی لە وەڕە وەڕی “عەلمانیەتە دڵڕەقەکەی” نەکردەوە و چووە بەرەی “ئەردۆغانی باکگراوند ئیسلامی”ی نابەرپرسیارەوە".
ده‌شڵێت "جا تورک سروشتی وایە؛ ئیسلامی بن یان عەلمانی، ئەردۆغان و یاڤوس، باخچەلی و مەراڵ ئاکشنار، گویل و نەجمەدین ئەربەکان، چێلەر و هاکان فیدان، دژی کوردن، ناویان جیاواز و ناوەڕۆکیان یەکە، بۆیە کوردیش لە هەموو کات زیاتر، پێویستیی بە یەکگرتوویی و دژ وەستانەوەیانە، نابێت بە بانگەوازی ئاشتیی تورک فریو بخۆین، ئەوان هەرگیز کوردی سەربەرز قبووڵ ناکەن".
ع
بیروڕا



