کوردستانی

ئایدن مەعروف: یەکێک لە جێگرەکان بە مافی خۆمان دەزانین

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئایدن مەعروف: یەکێک لە جێگرەکان بە مافی خۆمان دەزانین
مەودا میدیا-

ئەندامێکی بەرەی تورکمانی بڵاویکردەوە کە دەبێت پێكهاتەكان پۆستی گرنگیان هەبێت لە كابینەی نوێی حكومەتدا و رەنگە دوای جەژنیش یەکێتی و پارتی حکومەت پێکبهێنن.

ئایدن مەعروف، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بەرەی تورکمانیی رایگەیاند "یەکێک لە جێگرەکانی سەرۆکایەتییەکانی هەرێم و حکومەت بە مافی پێکهاتەی تورکمان دەزانن، چونکە نەتەوەی دووەمە لە هەرێمی کوردستان".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "رەجەب تەیب ئەردۆغان کاریزمایە و پێگەى سیاسی لە تورکیا و رۆژهەڵاتى ناوەراست بەهێزە و بەسەر خۆپیشاندانەکان ئاڵۆزییەکانی ناوخۆی تورکیادا سەردەکەوێت".

ئەوەشی خستەڕوو "تورکیا وڵاتێکی گرنگ و دیموکراسییە و لە هەموو کاتە سەختەکاندا پشتیوانی لە وڵات و نەتەوەکانی ناوچەکە کردووەو ئەم قۆناغەش بە سەرکەوتوویی تێدەپەڕێنێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan