کوردستانی
ئەمڕۆ وەفدێکی دەم پارتی و دەبەپە سەردانی سلێمانی دەکەن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ وەفدێکی دەم پارتی و دەبەپە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن و لەگەڵ بەشێک لە لایەن و کەسایەتییە سیاسییەکان کۆدەبنەوە.
ئاژانسی میسۆپۆتامیا بڵاویکردوە "ئەمڕۆ وەفدێکی شەش کەسی لە هەردوو پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) ، هەرێمە دیموکراتییەکان (دەبەپە) سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "وەفدەکەی دەم پارتی و دەبەپە بریتین لە (کەسکین بایندر، هاوسەرۆکی دەبەپە، بەردان ئۆزتورک، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی دەم پارتی، ساڵحا ئایدەنز، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە مێردین، ئەبرۆ گونەی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی دەم پارتی، هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانی سلۆپی ئادالێت فیدان و سەیفەدین چەتین، راوێژکاری دەم پارتی)".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەمڕۆ وەفدە هاوبەشەکەی دەم پارتی و دەبەپە، راستەوخۆ سەردانی شاری سلێمانی دەکەن و کۆبوونەوەکانیان دەستپێدەکەن، دواتر لە هەولێر لەگەڵ زۆرێک لەلایەنە سیاسیی، رێکخراوەکان و کەسایەتییەکانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە ئەنجام دەدەن".
ب ح

بیروڕا