کوردستانی
زیاد شەهید جەبار: دەبێت رێڕەوی حکومڕانی راستبکرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم بەردەوامە و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش پێداگرە لەسەر راستکردنەوەی رێڕەوی حکومڕانی لە هەرێمی کوردستان، ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی دووپاتیدەکاتەوە ئەوان سوورن لەسەر پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار و دوور لە قۆرخکاریی و جیاوازیی نەکردن لەنێوان پارێزگا و شارو شارۆچکەکان.
زیاد شەهید جەبار، ئەندامی سەرکردایەتی و لێپراسراوی مەڵبەندی رێکخستنی سلێمانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "یەکگرتوویی و یەکڕیزیی نێوان میللەتەکەمان لە هەموو قۆناغەکاندا بۆ یەکێتی گرنگە و ئەم پەیامەشی بە هەموو لایەنەکانی سەر گۆڕەپانی سیاسی کوردستان گەیاندووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ناوچەکە بە گۆڕانکاریی گەورەدا تێدەپەڕێت و پێویست تەبا و یەکگرتووبن، خەڵک و لایەنەکان لە رابردوودا گلەیی و گازندەی زۆریان لە ئەدای کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم هەبووەو خەڵک ئەو حکومەتەی بە حکومەتی خۆی نەزانیوە".
ئەوەشی خستەڕوو "یەکێتی لەم قۆناغەدا مەبەستێتی بەزووی کابینەی دەیەمی حکومەت پێکبێت بەڵام ئەوەی بۆ یەکێتی گرنگە راستکردنەوەی رێڕەوی حکومڕانییە بەشێوەیەک بێت حکومەتی نوێ لە خزمەتی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندا بێت"
ب ح
بیروڕا



