کوردستانی

ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى بۆ 48 کاتژمێرى داهاتوو بڵاوکردەوە.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند "ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتیی ساماڵ دەبێت، خێراىی با لەسەرخۆ - مامناوەند ( 10 – 20 )کم دەبێت لە کاتژمێرێکدا، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە بە (1-3 ) پلە بەراوورد بە تۆمارەکانی دوێنێ".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانیش نیمچە هەور دەبێت، خێراىی با لەسەرخۆ ( 5 – 15)کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە بە (1-2 ) پلە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ".

کەشناسیی، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی بەمشێوەیە لەنێوان شار و ناوچەکاندا خستووەتەڕوو:

هەولێر  :22  پلەی سیلیزی
سلێمانی : 18 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 23 پلەی سیلیزی  
دهۆک    : 19  پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 18 پلەی سیلیزی
گەرمیان  : 23 پلەی سیلیزی
سۆران   : 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ      : 19 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 10 پلەی سیلیزی

ب ح
Qaiwan
Qaiwan