کوردستانی
مامۆستا تاهیر بامۆکی: خۆیان کردووە بە کەڕڕەی شەربەت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
مامۆستایەکی ئاینی لەسنووری هەڵەبجە پەیامێکی ناڕەزایی ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.
مامۆستا مەلا تاهیر بامۆکی رایگەیاندووە "چەند تەمەنێک لەپڕ خانەنشینکران و پەڕاوی خانەنشینی و پەڕاوی خەرجکردنی مووچەی 180 رۆژی مۆڵەتی کۆکراوەیان بۆکرا بۆ ئەوەی وەک بەرکوڵێک ئەو بڕە پارەیەیان بۆ خەرجبکەن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "ئێمە لە 2024/12/31 وە خانەنشین بوون تەنها مووچەی مانگی 11ی 2024یان وەگرتووە ، بەم بەرە جەژنانە ماڵ و مناڵی ئەوانیش مرۆڤن پێویستی رۆژانەیان هەیە".
دەقی پەیامەکەی مامۆستا مەلا تاهیر بامۆکی:
بەناوی خوای بەرز و بێ هاوتا
بۆ بەڕێزان لە وەزارەت و گەنجینە و بەڕێوە بەرایەتییە پەیوەندیدارەکان :سڵاوێکی ڕەمەزانانەتان لێ بێت،
بەڕێزان نازانم ئاگادارن پێنج شەش مەوالید لە کون فەیەکونێکا خانە نشین کران، پەڕاوی خانە نشینی و پەڕاوی خەرج کردنی موچەی 180 رۆژی مۆڵەتی کۆکراوەمان بۆکرا بۆ ئەوەی وەک بەرکوڵێک ئەو بڕە پارەمان بۆ خەرج بکەن تا جەڵدەی بێ پارەیی و موچە وەرنەگرتن لێمان نەدات، ئێمە لە 2024/12/31وە خانەنشین بووین تەنها موچەی مانگی 11ی 2024 مان وەگرتووە، بەم بەرە جەژنانە ماڵ و مناڵی ئێمەش مرۆڤن پێویستی ڕۆژانەیان هەیە، واڕەمەزانمان بەقەرز بەسەر برد، جەژن تەنگی پێ هەڵچنیوین، ئیتر مناڵ لە جەژندا سۆعبەت نازانێ دەڵێ بابێ جل و بەرگ پێڵاو پارەی ڕۆژانە، دەرمان بۆیە ئەم نامە کراوەم بڵاوکردەوە کەس خۆی کەڕ نەکات، دڵنیابن هەموومان لەم شەوانی قەدر و دۆعاگیرا بونەدا دەست دەکەین بە دۆعا ئەگەر تەکانێک نەدەن و فریا نەکەون (لقد اعذر من انذر.....).
هەر وتم باقسە نەکەم کەچی خۆتان کردوە بە کەڕڕەی شەربەت،،، کاکە ئێمە مەلاین خۆ مەلائیکە نین ناو ئاو نەخۆین. تکایە بە اسعافی فەوری ئەو موچانەمان بۆ بنێرن و خۆتان لە ئاهو نزولەی مامۆستای ڕیش سپی دەست بە دەست نوێژ و بەڕۆژ وو بپارێزن.
داواکار
خانە نشین کراوێکی گیرفان خاڵی ئەم مەملەکەتە.

بیروڕا