کوردستانی

نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەستپێدەکاته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەستپێدەکاته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

ئەنجومەنی کۆمسیاران لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە عیراق بڕیاریدا لە رۆژى سێشه‌ممه‌وه‌ بۆ ماوەی یەک مانگ نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران ئەنجامبدرێت.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عیراق رایگەیاند "لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاردراوە لە رۆژى سێشه‌ممه‌وه‌ نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەستپێبکات و بۆ ماوەی یەک مانگ بەردەوام بێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "لەو ماوەیەی دیاریکراوە بەپێی رێکارەکان دەنگدەران دەتوانن بنکەی دەنگدانەکانیان بگوازنەوە، لە پارێزگایەک بۆ پارێزگایەکی دیکە بۆ ئەوانەی کە هاوسەرگیریان کردووە".

هه‌روه‌ها "ئەوانەشی کە هاوسەرگیریان نەکردووە، جگە لەوەی پرۆسەکە تۆمارکردنی ناوی نوێ لابردنی ناوی مردووان لەخۆدەگرێت".

ع
Qaiwan
Qaiwan