کوردستانی

ئەمڕۆ بڕیار لەسەر یاسای هێنانی ژنی دووەم لە هەرێم دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ بڕیار لەسەر یاسای هێنانی ژنی دووەم لە هەرێم دەدرێت


مەودا میدیا-
لەسەر سكاڵایەك كە داواكراوە رێگرییەكانی بەردەم هێنانی ژنی دووەم لە هەرێمی كوردستان بەپێی یاسا لاببرێن، ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق كۆدەبێتەوە و بڕیار لەو بارەیەوە دەدات. 

بەپێی كارنامەی دانیشتنەكانی دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق ئەمڕۆ دادگاكە كۆدەبێتەوە و یەكێك لە دۆسیەكانیش سكاڵایەكە لە دژی رێگرییەكانی بەردەم هێنانی ژنی دووەم لە هەرێمی كوردستان.

سكاڵاكە لەلایەن هاوڵاتییەكەوە دژی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان تۆماركراوە كە داوادەكات، دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق بڕیاری نادەستووریبوونی بڕگەی دووەم لە ماددەی یەكەمی یاسای ژمارە 15ی 2008ی هەمواری یاسای باری كەسی بدات. 

ئێستا بەپێی یاسای ئاماژەپێكراو مەرجە ژنی یەكەم رەزامەندی دەرببڕێت تا هاوسەرەكەی بتوانێت ژنی دووەم بهێنێت، بەڵام ئەگەر بێت و ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی بڕیاری نادەستووریبوونی ئەو یاسایە دەربكات ئەوا بۆ لەمەودوا لە هەرێمی كوردستان پیاوان دەتوانن بەبێ‌ وەرگرتنی رەزامەندی ژنی یەكەم، ژنی دووەم بهێنن.  
ئ پ 


Qaiwan
Qaiwan