کوردستانی
هاتوچۆی بارهه‌ڵگرى به‌رز به تونێلى ده‌ربه‌ندیخان قه‌ده‌غه‌كرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی رێگاوبان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى سلێمانى هاتوچۆى بارهه‌ڵگرى به‌رزى به تونێلى ده‌ربه‌ندیخان قه‌ده‌غه‌كرد.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕێگاوبان و ئاوەدانکردنەوە بڵاویكرده‌وه "بەهۆی دانان و جێگیرکردنی گانترییەکان (عارچ) لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی سلێمانی بەمەبەستی پاراستنی رووکەشی ناو تونێلی دەربەندیخان لە رۆژی چوارشەممە رێکەوتی (26/03/2025) رێگە بەو بارهەڵگرانە نادرێت بە تونێلەکەدا تێپەڕ ببن کە بەرزییان لە 4.10م زیاترە و پێویستە رێڕەوی هاتوچۆیان بگۆڕن".
تونێلى ده‌ربه‌ندیخان به‌هۆى هه‌ڵكه‌وتویی شوێنه‌كه‌ى، ساڵانه ده‌یان تانكه‌ر له ده‌روازه‌ى تونێله‌كه وه‌رده‌گه‌ڕێن یان تووشى رووداوى هاتوچۆ ده‌بن و قوربانیی لێده‌كه‌وێته‌وه، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ى ئاسته‌نگى هاتوچۆش دروست ده‌كه‌ن.
ع
بیروڕا



