کوردستانی

گه‌شتیارێكى زۆر دەچێته‌ سلێمانى

مەودا میدیا - سلێمانی |


گه‌شتیارێكى زۆر دەچێته‌ سلێمانى


مه‌ودا میدیا-

به‌رپرسى نوسینگه‌و كۆمپانیا گه‌شتیارییه‌كانى سلێمانى رایگه‌یاند، بۆ جه‌ژنى ره‌مه‌زان گه‌شتیارێكى زۆر دێته‌ سلێمانى.

عه‌تا ئه‌نوه‌ر، به‌رپرسى نوسینگه‌ و كۆمپانیا گه‌شتیارییه‌كانى سلێمانى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "بۆ جه‌ژنى ره‌مه‌زان، ئاماده‌كارییمان كردووه‌ بۆ هاتنى زۆرترین گه‌شتیار".

وتیشى "زۆربه‌ى گه‌شتیاره‌كان كه‌ دێنه‌ سلێمانى و هه‌موو هه‌رێمى كوردستانیش، گه‌شتیارى شاره‌كانى عیراقن، ئه‌وان حه‌زیان له‌ سلێمانى و ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كانیه‌تى".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "پێشبینى ده‌كه‌ین سه‌رو سه‌د هه‌زار گه‌شتیار بێنه‌ سنورى سلێمانى".

ع
Qaiwan
Qaiwan